شارەوانی سلێمانی بۆ خانەنشینان: سەردانمان بکەن و زەوی وەربگرن
شاره‌وانی سلێمانی داوا له خانه‌نشینان ده‌كات به زووترین كات سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بكه‌ن
له درێژه‌ی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی شاره‌وانی سلێمانی داوا له خانه‌نشینان ده‌كات به زووترین كات سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بكه‌ن، تا ڕێككاره‌كانی وه‌رگرتنی زه‌وی ئه‌نجام بنده‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، بەهۆی سەردانیكردنی زۆری خانەنشینان و پرسیاركردنێكی زۆر لە سەرۆکایەتیمان تایبەت بەو ناوانەی کە بەشێوەی تیروپشکی ئەلیکترۆنی كاری دابەشكردنی زەوییان بۆ ئەنجام دراوه لە لایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیمانه‌وه، لە ڕێکەوتی 28ی ئابی 2025، پاشان بە نووسراوی سەرۆكایەتیمان لە ڕێکكەوتی 18ی ئەیلولی 2025، سەرجەم ناوەکان بە لیست ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی کرا، كە ئێستا لەلایەن بەڕێزییانەوە لە بینای بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی بڵاوكراوەتەوە بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێككاری ماوە لە لیژنەی پەیوەندیداری فەرمانگەی ناوبراو.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی له بڵاوكراوه‌كه‌یدا داوای له‌و خانه‌نشینانه كردووه، كه ناوییان له لیسته‌كه‌دا هه‌یه به‌خێرایی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی بكەن، ئەو بەرایی و زانیارییانەیشی كه داواكراوە بە نووسراوی سەرەوەمان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینانی سلێمانی بکرێت نەك سەرۆكایەتی شارەوانی.