ڕووسیا: ئه‌ورووپا هێرشێكی گه‌وره‌مان ده‌كاته سه‌ر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا هۆشداری لە هێرشی وڵاتانی ئەوروپا بۆ سەر وڵاتەکەی دەدات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا نیگه‌رانه و هۆشداری له‌وه ده‌دات، وڵاتانی ئه‌وروپا به‌نیازن جه‌نگێكی گه‌وره له‌گه‌ڵ مۆسكۆ ده‌ست پێبكه‌ن و ئێستاش خه‌ریكی ئاماده‌كارین.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا له‌باره‌ی ئاماده‌كاری ئه‌وروپا بۆ جه‌نگ له‌گه‌ڵ ڕووسیا رایگه‌یاند، وڵاتانی ئه‌وروپا سه‌رقاڵی تێكدانی پرۆسه‌ی ئاشتی و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ئه‌مریكان بۆ ئاشتی له‌گه‌ڵ ئۆكراینا و ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی مه‌ترسیداره و پرۆسه‌ی ئاشتی قۆناغێك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه دواوه.
لاڤرۆڤ له به‌شێكی قسه‌كانیدا ئاشكرای كرد، ئه‌وروپا به‌چڕی سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه بۆ ده‌ستپێكردنی جه‌نگێكی گه‌وره و فراوان له‌گه‌ڵ ڕووسیا و به‌رده‌وامیشه له سه‌پاندنی سزای ئابووری و زیان گه‌یاندن به ژێرخانی ڕووسیا.