ماتۆرسكیلیان له فێستیڤاڵی هه‌نار دزی و ده‌ستگیركران
له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی فێستیڤاڵی هه‌نار و پاییزه‌ی هه‌ڵه‌بجه دوو ماتۆرسكیل دزران
له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی فێستیڤاڵی هه‌نار و پاییزه‌ی هه‌ڵه‌بجه دوو ماتۆرسكیل دزران و ئه‌مڕۆش پۆلیسی شاره‌كه ده‌ستگیركردنی دزه‌كانی ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكرده‌وه، لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیر بکرێن بە تۆمەتی دزینی دوو ماتۆڕسکیل لە ناو شاری هەڵەبجە لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هەنارو پاییزه‌ی هەڵەبجە دا، ئه‌مه‌ش دوای ئەوەی لەلایەن دوو هاووڵاتییه‌وه سکاڵا تۆمارکرا لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەبارەت بەوەی ماتۆرسكیله‌كان لە ناو شاری هەڵەبجە دزراوە.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه هاتوووه، دەست بەجێ لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەست کرا بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە ڕێگەی مەفرەزەکانیانەوە توانرا سێ تۆمەتبار بە ناوەکانی (م. د . ئ) تەمەن 16 ساڵ و (ه . ه . ئ ) تەمەن 16 ساڵ و ( ی . س. خ) تەمەن 17 ساڵ بە بڕیاری بەڕێز دادوەر دەستگیر بکرێت، تۆمەتباران دانیشتووی دەرەوەی سنووری پارێزگای هەڵەبجەن و لەبەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و بەپێی مادده‌ی 446 یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.