له‌سه‌ر مووچه خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
دوای ئەوەی دوێنێ لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی بڕیاردرا کێشەی مووچەی ئەو ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگانەی خانەنشین بوونە و مووچەیان لەلایەن حکومەتی فیدرالەوە خەرج نەکراوە چارەسەر بکرێت، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه له ئاگادارییه‌كدا داوا له خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه ده‌كات به‌خێرایی سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بكه‌ن و مووچه‌كانیان وه‌ربگرن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه بڵاویكرده‌وه، داوا لە هەموو ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانە ده‌كه‌ین، کە ناویان لە لیستەکانی خانەنشینیدا تۆمارکراوە، ئەمڕۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.
له بڵاوكراوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه، ئه‌وانه‌ی كه مامه‌ڵه‌كانیان تەواو نەبووە و پێشتر مووچەیان وەرنەگرتووە، دەتوانن ئەمڕۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگە بکەن بۆ ئەوەی مووچەکانیان وەربگرن.
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگانه‌ی كه سه‌ر به فەرماندەیی هێزەکانی (70 و 80)ی پێشمەرگەن باس له‌وه كراوه، دەتوانن سەردانی یەکەکانی خۆیان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.