كۆمسیۆن بنكه‌كانی ده‌نگدانی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌رگرت
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن، بنكه‌كانی ده‌نگدان ڕاده‌ستی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان كران
چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كۆی ئه‌و قوتابخانانه‌ی وه‌رگرت، كه وه‌ك وێستگه و بنكه‌ی ده‌نگدان به‌كارده‌هێندرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان ڕاده‌ستی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان كرا، له‌ئێستاوه گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له پێویسته‌كان ده‌ست پێده‌كات و ئاماده‌كاریی ته‌واو بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد و دوور له هه‌موو گرفتێك كراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له هه‌رێمی كوردستان هه‌زار و 312 بنكه بۆ ده‌نگدانی گشتی و 204 بنكه بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌كارده‌هێندرێت و 3 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه، كه تیایدا 3 ملیۆن و 882 هەزار و 633 کەس مافی به‌شداریكردنیان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له 8ی ئه‌م مانگه پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كۆتایی دێت و له 11ی 11 هاووڵاتییان و چین و توێژه جیاوازه‌كان ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.