بۆ دادگایی كردنی لاهور شێخ جه‌نگی هیچ هیوایه‌ك نییه
لاهور شێخ جه‌نگی دادگایی ناكرێت و شوێنه‌كه‌شی له زیندان زۆر خراپه
دوای زیاتر له 70 ڕۆژ له ڕووداوه‌كه‌ی لاله‌زار تائێستا هیچ هیوایه‌ك بۆ دادگایی كردنی لاهور شێخ جه‌نگی نییه و مافی مرۆڤیش به نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڵێت: "دۆخی ته‌ندروستی لاهور شێخ جه‌نگی و براكه‌ی زۆر خراپه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سلێمان موحسین، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، كاتی دادگایی كردنی لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل دیار نییه و هیچ هیوایه‌ك به ئێمه و پارێزه‌ره‌كانی و كه‌سوكاره‌كه‌ی نه‌دراوه تا ببردرێته به‌رده‌م دادوه‌ر و دادگایی بكرێت.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاشكرای كرد، دۆخی ته‌ندروستی لاهور شێخ جه‌نگی و پۆڵاد شێخ جه‌نگی زۆر خراپه، چونكه شوێنه‌كه‌یان له زیندان شوێنێكی نه‌گونجاوه و پره له بۆنی ناخۆش و هیچ هه‌وا گۆركێیه‌كی تێدا نییه.
سلێمان موحسین ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، دواجار كه ئاگادار بووین پۆڵاد شێخ جه‌نگی به‌هۆی خراپی شوێنه‌كه‌یه‌وه تووشی هه‌ناسه ته‌نگی هات و بۆ نه‌خۆشخانه گواسترایه‌وه.
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی ناوبراو، 200 كه‌س له لاله‌زار ده‌ستگیركراون، چاره‌نووسی به‌شێكیان نادیاره و به‌شێكی دیكه‌یان لای ئاسایش و دژه تیرۆر و كۆماندۆن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له شه‌وی 22ی ئابی 2025 هێزه ئه‌منییه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی، به بڕیاری سه‌رۆكی یه‌كێتی به تۆپ و تانك و چه‌كی قوڕس و سوك هێرشییان كرده سه‌ر هۆتێل لاله‌زار شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل.