كۆمپانیاكان عومره‌كاران ناچار ده‌كه‌ن فیدیه بده‌ن
به‌هۆی كۆمپانیاكانه‌وه عومره‌كاران ناتوانن ته‌وافی ماڵئاوایی بكه‌ن
بۆ یه‌كه‌مجار كارێكی ترسناكی كۆمپانیاكانی گه‌شتی عومره‌كردن ئاشكرا ده‌بێت و یه‌كێتی زانایانی ئایینیش هۆشداری توند ده‌دات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بڵاویكرده‌وه، بە ژمارە 1237 لە بەرواری 28ی10ی2025 نووسراوێكمان ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە كردووه، سەبارەت بە کەمتەرخەمی بەشێک لە کۆمپانیاکان و عومرەکاران لە ئەنجام نەدانی تەوافی خواحافیزی (طواف الوداع) لە گەشتەکانی عومرە و پابەند نەبوونی بەشێک لە خاوەن کۆمیانیاکان بەرامبەر گرێبەستی خۆیان لەگەڵ عومرەکان لە ماوەی گەشتی عومرەدا.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایان هاتووه، پێویستە سەرجەم عومرەکاران ته‌وافی ماڵئاوایی ئەنجام بدەن، بە پێچەوانەوە ئەنجام نەدانی ئەم تەوافە دەبێتە هۆی واجبوونی (فیدیە) بەپێی ئەوەی کە سەرجەم عومرەکارانی کوردستان شافیعی مەزهەبن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیاكانی گه‌شتی عومره به ناوی 10 ڕۆژ موسوڵمانان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌نه عومره و ماڵی خودا، به‌ڵام عومره‌كاران 9 رۆژ ده‌مێننه‌وه و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات نه‌توانن ته‌وافی ماڵئاوایی ئه‌نجام بده‌ن.