ئۆكراینا هاككرا و 10 ملیۆن به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌ده‌ست چوو
له هێرشێكی چڕی ئه‌لیكترۆنیدا دامه‌زراوه حكومییه‌كانی ئۆكراینا به ئامانج گیران
له هێرشێكی چڕی ئه‌لیكترۆنیدا دامه‌زراوه حكومییه‌كانی ئۆكراینا به ئامانج گیران و له‌ڕێگه‌ی هاككه‌وه ئه‌و وڵاته زیاتر له 10 ملیۆن به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌ده‌ست چوو.
پێگه‌ی هه‌واڵی نۆڤستی له راپۆرتێكدا ورده‌كاریی هاككردنی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی ئۆكراینا و نووسینگه‌كه‌ی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و باسی له‌وه كردووه، له‌لایه‌ن دوو گرووپی شاره‌زا و لێهاتووی هاككردنه‌وه به‌ناوه‌كانی KillNet و Beregini هێرش كراوه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه حكومییه‌كانی ئۆكراینا و سه‌دان زانیاریی ئه‌و وڵاته‌یان دزه پێكردووه.
له بڵاوكراوه‌كه هاتووه، میخایلۆ فیدۆرۆڤ، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكوه‌زیران و ڤیکتۆر میکیتا و ئیرینا مودرا هه‌ر دوو جێگرانی سه‌رۆكی ئۆكراینا ڕووبه‌ڕووی ئه‌م هێرشه چڕ و مه‌ترسیداره ئه‌لیكترۆنییه بوونه‌ته‌وه و زانیارییه‌كانیان كه‌وتووه‌ته ده‌ست ئه‌و گرووپه هاككه‌رانه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو گرووپه هاككه‌ره توانیویانه 10 ملیۆن به‌ڵگه‌نامه‌ی ئۆكراینا به‌ده‌ست بخه‌ن و پێشكه‌شی ئه‌و لایه‌نه‌ی بكه‌ن كه فه‌رمانی ئه‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌ی پێداون.