واده‌ی تیروپشكی ناوی حاجییان ئاشكرا بوو
بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە تیروپشك بۆ وەرزی نوێی حەج ئەنجام بدرێت
وا بڕیاره بۆ پرۆسه‌ی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ساڵی 2026 تیروپشك ئه‌نجام بدرێت و له‌و باره‌یه‌وه‌ش حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ڕوونكردنه‌وه ده‌دات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كاروان ستوونی، گوته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ڕایگه‌یاند، به‌نیازین له ناوه‌راستی ئه‌م مانگه‌دا تیروپشك بۆ پرۆسه‌ی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ساڵی 2026 ئه‌نجام بده‌ین و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌كاریی ته‌واو كراوه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به هۆكاری دواكه‌وتنی تیروپشكه‌كه باسی له‌وه كرد، هۆكاری ئه‌نجام نه‌دانی تیروپشك بۆ ناوی حاجیان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێک لەو حاجییانەی بۆ وەرزی حەجی ساڵی 2026 کەموکورتی لە مامەڵەکانیاندا هەبوو، تاوەکو ئێستاش چارەسەریان نەکردبوو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له 11ی ئه‌یلوول پرۆسه‌ی ناونووسین بۆ حه‌ج به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستی پێكرد و له 26ی ئه‌یلوول كۆتایی هات و زیاتر له 90 هه‌زار كه‌س ناوی خۆیان نووسیوه و ته‌نیا 5 هه‌زار و 125 كه‌س ناوییان ده‌گه‌رێته‌وه و به‌شداری پرۆسه‌ی حه‌جی ساڵی 2026 ده‌كه‌ن.