ئیسرائیل: ChatGPT و زیره‌كی ده‌ستكرد دوو جاسووسی ترسناكن
 
                
            
        ئیسرائیل هۆشداری لە زیرەکی دەستکرد دەدات و بە سیخوڕ لە قەڵەمی دەدات
ژماره‌یه‌ك شاره‌زای ئه‌لیكترۆنی له ئیسرائیل توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیان له‌سه‌ر ChatGPT و زیره‌كی ده‌ستكرد ئه‌نجام داوه و سه‌لماندوویانه سیخوری به‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانه‌وه ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌ڕی I24 NEWSی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، له نوێترین توێژینه‌وه‌ی توێژه‌ران و لێكۆڵه‌رانی ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی سه‌لمێندراوه له‌سه‌ر ChatGPT و زیره‌كی ده‌ستكرد دوو سیخوری ترسناك و مه‌ترسیدارن، ڕاسته‌وخۆ كۆی زانیارییه كه‌سییه‌كان و داتاكانی به‌كارهێنه‌ران ده‌به‌ن و وه‌ك سیخوڕێك مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی پێشهاتێكی نوێیه و مه‌ترسیداره.
له به‌شێكی توێژینه‌وه‌كه به‌توندی هۆشداری دراوه و هاتووه، كه به‌م شێوه‌یه به ئاسانی و بێ هیچ به‌ربه‌ستێك %90ی به‌كارهێنه‌ران زانیارییه تایبه‌ته‌كانیان سیخورییان به‌سه‌ره‌وه ده‌كرێت و ئه‌مه هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر ڕێكخراوه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كان و له‌ئێستاشدا كۆی به‌كارهێنه‌ران كه‌وتوونه‌ته ژێر هێرشی ئه‌لیكترۆنییه‌وه.
جێی باسه، له‌ئێستادا ChatGPT و زیره‌كی ده‌ستكرد زۆرترین به‌كارهێنه‌رییان له سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌یه و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خواستێكی سه‌رنجڕاكێشییان له‌سه‌ر ئه‌م پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژییه هه‌یه.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        