به بڕیاری مه‌سرور بارزانی سایلۆیه‌كی گه‌وره دروست ده‌كرێت
 
                
            
        لە سنووری کۆیە له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 25 دۆنم سایلۆیەی گەورە دروست دەکرێت
وا بڕیاره سایلۆیه‌كی گه‌وره و فراوان له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 25 دۆنم بۆ جووتیاران دروست بكرێت و له‌وباره‌یه‌وه‌ش زانیاری ورد له‌سه‌ر شێواز و چۆنیه‌تییه‌كه‌ی ده‌خرێته ڕوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێمن سه‌ید موراد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر له چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی ئاشكرای كرد، به بریاری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ جووتیارانی سنووری كۆیه و ته‌قته‌ق سایلۆیه‌كی گه‌وره به ڕووبه‌ری 25 دۆنم دروست ده‌كرێت، زه‌وی و شوێنی پێویستی بۆ ته‌رخانكراوه و پڕۆژه‌كه له ماوه‌ی دوو ساڵدا جێبه‌جێ ده‌كرێت و ده‌توانێت زیاتر له 40 هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌ربگرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، سنووری كۆیه و ته‌قته‌ق زه‌وییه‌كه‌ی به پیته و جووتیارانی ئه‌و سنووره ساڵانه هه‌زاران تۆن گه‌نم به‌رهه‌م ده‌هێنن، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی سایلۆ گه‌نمه‌كانیان ده‌هێننه سایلۆی هه‌ولێر و به درو‌ستكردن و جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش كۆتایی به كێشه‌ی وه‌رنه‌گرتنی گه‌نمه‌كانیان دێت.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        