زانکۆلاین بۆ ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێم كارا بوو
 
                
            
        وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، زانکۆلاین بۆ خوێندکارانی ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێم (کەرکوک، خانەقین، شەنگال) کاراکرا
له دهستپێشخهرییهكی نوێدا زانکۆلاین بۆ ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێم (کەرکووک، خانەقین، شەنگال) کارا کرا.
ئهمڕۆ چوارشهممه وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی بڵاویكردهوه، دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان (کەرکووک - شەنگال - خانەقین) ئاگاداردەكهینهوه، کە لە سەعات 12ی نیوەڕۆى ئەمڕۆ (2025/10/29) تاکو رۆژی دوشەممە (2025/11/3) دەتوانن لە هەمان سایتی زانکۆلاین (regayzanko.com) داواکارییەکانیان بۆ وەرگرتن لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پێشکەش بکەن.
له بڵاوكراوهكهی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی ههرێمی كوردستان هاتووه، سەرجەم دەرچوانی خوێندنگە کوردییەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئەوانەی ناویان لە نوسینگەی کەرکوکی وەزارەتەکەمان تۆمارکردوە، لە سەعات 12ی ئەمرۆوە هاوشێوەی دەرچوانی هەرێمی کوردستان دەتوانن داواکاری لەڕێگەی زانکۆلاین بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پێشکەش بکەن.
لهوبارهیهوه عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایگهیاند، ساڵانە لەگەڵ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی هەرێمی کوردستان، دەرچوانی خوێندنگە کوردییەکانی ناوچە کوردستانییەکان دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش بەهەمان مەرج و پێوەرەکانی وەرگرتنی خوێندکارانی کوردستان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێن.
بهگوێرهی زانیارییهكان، قوتابییانی دهرچووی پۆلی 12ی ئامادهیی ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێمی كوردستان لهڕێگهی كۆدهكانی خۆیانهوه دهتوانن ناوییان له سیستهمی زانكۆلاین تۆمار بكهن.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        