ئیسرائیل له 24 كاتژمێری ڕابردوو به‌هێزترین سه‌ركرده‌كانی حیزبوڵڵای كوشتووه
 
                
            
        ته‌نیا له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوو ئیسرائیل توانیویه‌تی به‌شێكی هه‌ره زۆری سه‌ركرده سیاسییه به‌هێزه‌كانی حیزبوڵڵای لوبنانی بكوژێت
ته‌نیا له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوو ئیسرائیل توانیویه‌تی به‌شێكی هه‌ره زۆری سه‌ركرده سیاسییه به‌هێزه‌كانی حیزبوڵڵای لوبنانی بكوژێت و هێرشێكی فراوانی ئاسمانی ئه‌نجام بدات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كه‌ناڵی 14ی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، له دوێنێوه سوپای ئیسرائیل به چڕی ئه‌و ناوچانه له لوبنان بۆردوومان ده‌كات، كه گومانی بوونی سه‌ركرده و چه‌كدارانی حیزبوڵڵای لوبنانی لێده‌كات و له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌شدا ده‌یان چه‌كدار كوژراون و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیار و به‌هێزیش به‌نێو كوژراوه‌كاندا.
میدیا فه‌رمییه‌كه‌ی ئیسرائیل ئاشكرای ده‌كات، هه‌ر یه‌كه له له‌زەین ئەلعابدین حوسێن فەتونی، سەرکردەی یەکەی دژە زرێپۆش و محەممەد ئەکرەم عەرەبییە، یەکێک لەسەرکردەکانی هێزی تایبەتی ڕەزوان له‌نێو لیستی ئه‌و سه‌ركرده ناسراو و به‌هێزانه‌ی حیزبوڵڵای لوبنانین كه به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیله‌وه كوژراون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له مانگی 11ی سالی 2024 ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام تائێستا ئیسرائیل نه‌وه‌ستاوه له هێرشكردنه سه‌ر سه‌ركرده و چه‌كدارانی حیزبوڵڵای لوبنانی و به‌رده‌وامه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بۆ كۆتایی هێنان به‌و هێزه چه‌كدارییه له ناوچه جیاوازه‌كانی لوبنان.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        