له به‌غدا ئه‌فسه‌رێك و پزیشكێكی ددان گه‌نجێكیان كوشت
 
                
            
        ئه‌فسه‌رێك و پزیشكێكی ددان کارەسات دەنێنەوە
دوای ئه‌وه‌ی دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر گه‌نجێك له قه‌زای تارمیه‌ی به‌غدا درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و كوژرا ده‌ركه‌وت، كه بكوژه‌كان برای یه‌كترن و یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره و ئه‌ویتریش پزیشكی ددانه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فه‌رمانده‌یی پۆلیسی به‌شی ره‌سافه‌ی به‌غدا بڵاویكرده‌وه، بكوژانی ئه‌و گه‌نجه‌ی له ناوچه‌ی ئه‌عزه‌میه و له‌كاتی سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌ر ماتۆرسكیله‌كه‌ی ته‌قه‌ی لێكرا ده‌ستگیركران و له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت كه هه‌ر دوو بكوژ برای یه‌كترین و ده‌ستمان به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌شدا گرت، كه تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدرا بوو.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، یه‌كێك له بكوژه‌كان ئه‌فسه‌ر بووه و له به‌غدا ده‌ستگیركراوه، ئه‌وی دیكه‌شیان پزیشكی ددان بووه و له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستگیركراوه.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        