به‌غدا به پیسترین شاری جیهان دیاریكرا
 
        ڕوانگه‌ی سه‌وزی عێراقی وڵاتەکە وه‌ك پیسترین شاری جیهان له‌ڕووی هه‌واوه دەناسێنێت
هۆشداری له به‌رده‌وامی خراپی دۆخی كه‌شوهه‌وای به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌درێت و له‌لایه‌ن ناوه‌ندێكیشه‌وه ئه‌و شاره وه‌ك پیسترین شاری جیهان له‌ڕووی هه‌واوه ناسێندرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕوانگه‌ی سه‌وزی عێراقی بڵاویكرده‌وه، هه‌وای به‌غدا به‌ته‌واوی مه‌ترسیدار و ناله‌باره، زۆر پیس بووه و پێویسته هاووڵاتییانی شاره‌كه زیاتر ئاگاداری ته‌ندروستی خۆیان بن و هۆشیار بن.
له بڵاوكراوه‌كه هۆكاره‌كانی پیسی ئه‌م شاره به‌م شێوه‌یه خراوه‌ته‌ڕوو، له به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام زبڵ و خاشاك ده‌سووتێندرێت، كارگه‌كان بێ مۆڵه‌تن و نایاسایین، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گرینگی به‌م شاره و ژینگه‌كه‌ی ناده‌ن و هه‌موو ئه‌وانه‌ش وایانكردووه شاره‌كه به‌ته‌واوی پیس و وێران بێت.
له كۆتاییدا ڕوانگه‌ی سه‌وزی عێراقی به‌پشت به‌ستن به IQ AIR جه‌ختی له پیسی به‌غدا كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، به‌پێی دواین پێوه‌ر به‌غدا له پله‌ی یه‌كه‌می شاره هه‌ره پیسه‌كانی جیهان دێت.
هۆشداری له به‌رده‌وامی خراپی دۆخی كه‌شوهه‌وای به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌درێت و له‌لایه‌ن ناوه‌ندێكیشه‌وه ئه‌و شاره وه‌ك پیسترین شاری جیهان له‌ڕووی هه‌واوه ناسێندرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕوانگه‌ی سه‌وزی عێراقی بڵاویكرده‌وه، هه‌وای به‌غدا به‌ته‌واوی مه‌ترسیدار و ناله‌باره، زۆر پیس بووه و پێویسته هاوولاتییانی شاره‌كه زیاتر ئاگاداری ته‌ندروستی خۆیان بن و هۆشیار بن.