لەم هەفتەیەدا نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ بۆ هاووڵاتییان دەکرێت
بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان بێ بەرامبەر نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ و جومگەی حەوز ئەنجام دەدرێت
لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ یەکەم جارە لە نەخۆشخانەیەکی حکومی نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ و حەوز ئەنجام بدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە د. کامەران محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ یەکەم جارە بێ بەرامبەر نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ و جومگەی حەوز ئەنجام بدرێت، لە ئێستادا نانووسین بۆ نەشتەرگەرییەکە کۆتایی هاتووە.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران دووپاتیکردەوە، 148 کەس لە 6 قەزای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ناوی خۆیان نووسیوە لیستی ناوی نەخۆشەکانیش ئامادەکراون.
د. کامەران محەممەدوادەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە ئاشکرا دەکات، هەفتەی داهاتوو بێ بەرامبەر نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ و حەوز بۆ 148 کەسی شایستە لە قەزای سۆران دەکرێت.