ژیری ده‌ستكرد ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی عێراقدا گرتووه
 
                
            
        هۆشداریی لە بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی ساختە دەدرێت لەبارەی هەڵبژاردنەوە
ناوه‌ندێكی دیجیتاڵی هۆشداری ده‌دات له پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق و ئاشكرای ده‌كات، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به ناوه‌ڕۆكێكی ساخته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
DMC كه ناوه‌ندێكی دیجیتاڵی ڕاگه‌یاندنه له بڵاوكراوه‌یه‌كدا هۆشداری ده‌دات و باس له‌وه ده‌كات، له‌ڕێگه‌ی ژیری ده‌ستكرده‌وه سه‌دان وێنه و ڤیدیۆی ساخته‌ی په‌یوه‌ست به‌م هه‌ڵبژاردنه دروستكراوه و ڕای گشتی پێ چه‌واشه ده‌كرێت، كه ئه‌مه‌ش پێشهاتێكی نوێی ساخته‌كارییه.
ئه‌و ناوه‌نده له بڵاوكراوه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، له‌ڕێگه‌ی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌كانماندا ده‌ركه‌وتووه، ژیری ده‌ستكرد كاریگه‌ری %99ی له‌سه‌ر هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ده‌نگده‌رانی عێراق دروستكردووه و كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی زۆر خراپی به‌دوای خۆیه‌وه به‌رهه‌م هێناوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی بڵاوكراوه‌كه هاتووه، ژیری ده‌ستكرد وایكردووه زانیاری ناڕاست و پڕ له چه‌واشه‌كاری و زیانبه‌خش بڵاوببێته‌وه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا گێژاوێكی ساخته‌كاری هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن به‌رپا بووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، 11ی 11ی 2025 پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی و 9ی 11ی 2025 پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له 3ی 11ی 2025 بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكرد و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌ش قه‌واره و هێز و لایه‌نه سیاسی و هاوپه‌یمانییه‌كان به‌شێوه‌ی جیاواز ده‌ستییان به بانگه‌شه بۆ سه‌رخستنی خۆیان و به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگی زیاتر كردووه.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        