له هه‌ولێر 5 هه‌زار زه‌وی دیكه دابه‌ش ده‌كرێت

له هه‌ولێر پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەردەوامە و له قۆناغی سێیه‌مدا 5 هه‌زار پارچه زه‌وی دابەش دەکرێت
وا بڕیاره له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو 5 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری سه‌ربازی و مه‌ده‌نی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر سوودمه‌ند بن له پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی زه‌وی.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه كارزان هادی، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ڕۆژی دووشه‌ممه و له درێژه‌ی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی و له قۆناغی سێیه‌مدا 5 هه‌زار پارچه زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نیدا دابه‌ش ده‌كه‌ین.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌می دابه‌شكردنی زه‌وی له هه‌ولێر 17 هه‌زار پارچه زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی شایسته و ئه‌وانه‌ی مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی زه‌وییان تێدا هه‌یه دابه‌ش كراوه.
جێی باسه، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕیارێكی مه‌سرور بارزانی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ده‌بێت ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رجه‌م ناوچه جیاوازه‌كاندا سوودمه‌ند بن له بڕیاره‌كه و ببنه خاوه‌ن زه‌وی تایبه‌ت به خۆیان.