باران به‌لێزمه ده‌بارێت و هه‌وره تریشقه‌شی له‌گه‌ڵه

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە کە باران دەبارێت
كه‌شناسی واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی باران بارین ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تا له دهۆك باران ده‌بارێت و دواتر شار و شارۆچكه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، كه‌شی ئه‌مڕۆ ئاسمان بەگشتى له‌نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، کاریگەرى ئەو نزمە پاڵەپەستۆ لاوازه‌ى کە ڕووى لە ناوچەکە کردووە (سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى و بەشێک لە ئیدارەى زاخۆ) کاریگەرییەکەى درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشێک لە ناوچە سنوورییەکانى پارێزگای هەولێر و شێوازى دابارین بە شێوەى نمە بارانى پچڕ پچر دەبێت، ئەگەرى هەورە تریشقە له‌سه‌ر ناوچە شاخاوییەکانى دهۆک هەیە.
كه‌شناسی له بڵاوكراوه‌كه‌ی باسی پله‌كانی گه‌رمای كردووه و نووسیویه‌تی، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان نەبێت کەمێک نزم دەبێتەوە.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی چوارشه‌ممه كه‌شناسی به‌م شێوه‌یه پێشبینییه‌كانی خۆی خستووه‌ته ڕوو، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە پارێزگای دهوک و ناوچە شاخاوییەکانى باکوور و باکوورى و باکوورى ڕۆژئاوا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارینى نمە باران لە سەر ئەو ناوچانە تا دوای نیوەڕۆ. پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه عومه‌ر گۆران، شاره‌زای بواری كه‌شناسی باس له‌وه ده‌كات، ئه‌مڕۆ ناو بە ناو کەمێک باران لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری دھۆک بە دیاریکراویش سنووری ئامێدی و باتیفا و زاخۆ و شیلادزێ ده‌بارێت، بەڵام ڕێژەکەی زۆر کەم ده‌بێت.
ئه‌و كه‌شناسه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، سەبارەت بە ناوچەکانی دیكه‌ی ھەرێمی كوردستان وەک سلێمانی و ھەولێر و ھەڵەبجە و کەرکووک و گەرمیان ئەگەری باران بارین زۆر لاوازە، مەگەر لە هه‌ندێك حاڵەتی گونجاو و کەمێک ڕشێنە بارانی لاواز ببارێت، بەڵام ئیداره‌ی سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی ھەولێر ئەگەری بارانی لاواز و مامناوەند ھەیە.