سناپچات و ئەمازۆن لەکار کەوتن

بەهۆی دروستبوونی کێشە لە تۆڕەکانی ئەمازۆن ئەپە بەناوبانگەکانی جیهان لە کارکەوتن
کێشە لە تۆڕەکانی ئەمازۆن دروستبووە و بەهۆیەوە چەندین ئەپ و ڤیدیۆ گەیمی بەناوبانگ لە سەرانسەری جیهان لە کارکەوتن.
ماڵپەڕی داون دیتێکتۆر بڵاویکردەوە، بەشێک لە ئەپلیکەیشن و وێبسایتە گەورەکانی جیهان لەناکاو لە کار کەوتوون، لەوانەش وەک سناپچات، ئەمازۆن، پێرپلێکسیتی و کانڤە، یاری ڤیدیۆی فۆرتنایت و ڕۆبلۆکس، تەنانەت ماڵپەڕ و پێگە ئۆنڵاینییەکانی ژمارەیەک بانکی دیاری بەریتانیا و ئەوروپاش لە کار کەوتوون.
بەگوێرەی پێگەی ئیندیپێندنت، کێشەکە لە خزمەتگوزاریی تۆڕەکانی ئەمازۆن (AWS) دروست بووە، کە ژێرخانی ئۆنڵاینی چەندین ماڵپەڕ و ئەپی هەرە دیاری جیهان پێکدێنن.
کۆمپانیای ئەمازۆن لەسەر ئەم کێشەیە هاتە سەر خەت و ڕایگەیاند، کێشە لە سیستمەکانیدا دروستبووە و تێبینی زیادبووونی ئیرۆر (هەڵە)ـەیان کردووە، ئەندازیاران دەستبەجێ هاتوونەتە سەر هێڵ و کاردەکەن بۆ ئەوەی گرفتەکە چارسەر بکەن و لە هۆکارە ریشەییەکەی تێبگەن.
نوێدەکرێتەوە...