13 كرێكاری كورد له ئێران ژه‌هراوی بوون

له سنووری یه‌كێك له پارێزگاكانی ئێران 13 كرێكاری كورد له‌كاتی پشوودان به‌جۆره گازێكی مه‌ترسیدار ژه‌هراوی بوون
له سنووری یه‌كێك له پارێزگاكانی ئێران 13 كرێكاری كورد له‌كاتی پشوودان به‌جۆره گازێكی مه‌ترسیدار ژه‌هراوی بوون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و به‌شێك له میدیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاویانكرده‌وه، دوێنێ شه‌ممه 13 كرێكاری كورد له شاری دێولانی سنووری پارێزگای سنه دوای كاركردن و له‌كاتی پشوودان ژه‌هراوی بوون و دۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراون.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و كرێكارانه كاتێك ویستوویانه پشوو بده‌ن، چوونه‌ته نێو چادرێك به‌ڵام له‌وێ به گازی مۆنۆكسیدی كا‌ربۆن ژه‌هراوی بوونه و تووشی له‌هۆش چوون بوونه‌ته‌وه و ته‌ندروستیان یه‌كجار خراپ بووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دۆخی كرێكارانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به‌ته‌واوی خراپه و ساڵانه به‌نزیكه‌یی 1 هه‌زار و 986 كرێكار گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و سه‌دانی دیكه بریندار ده‌بن.