واده‌ی كردنه‌وه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی ئاشكرا بوو

تا كۆتایی ئەم مانگە بەشێكی سەرەكیی شەقامی 100مەتریی سلێمانی دەكرێتەوە
وا بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا به‌شێكی سه‌ره‌كی شه‌قامی 100 مه‌تری شاری سلێمانی به‌ڕووی شۆفێراندا بكرێته‌وه و كاره‌كانی به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش نزیكه له ته‌واو بوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كۆمپانیای قه‌یوانه‌وه ڕایگه‌یاند، كاره‌كانی به‌شێكی دیكه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری شاری سلێمانی كه به ئۆتۆبانی بابان ناوی ده‌ركردووه و ناسراوه ته‌واو بووه و كۆتایی هاتووه، بۆیه به‌نیازین له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا به ڕووی شۆفێراندا بیكه‌ینه‌وه.
پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری شاری سلێمانی یان ئۆتۆبانی بابان، یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی حكومه‌ت و به به‌رزترین كوالێتی دروستكراوه.