دایکێک رەنگی چاوەکانی گۆڕی تا رەنگی چاوی منداڵەکەشی شین دەربچێت

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ژنێکی ڕووسی کە رەنگی چاوەکانی گۆڕی بوو هەرای نایەوە و خەڵک گاڵتەی پێدەکەن
دایکێکی ڕووسی وای زانیووە ئەگەر بە نەشتەرگەریی رەنگی چاوەکانی بگۆڕێت ئەوا ئەو کە منداڵەکەی لەدایک بوو، ئەویش رەنگی چاوەکانی وەک دایکی دەبێت.
پێگەی فونو ئۆنڵاینی ڕووسی بڵایکردەوە، لە پۆدکاستێکی تەندروستی لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، میوانێکی ژن ڕایگەیاند، بەمەبەستی گۆڕینی رەنگی چاوی لە قاوەییەوە بۆ شین، نەشتەرگەری لەیزەریی ئەنجام داوە بەو بڕواییەی کە منداڵەکەی لەدایک بوو ڕەنگی چاوی ئەویش شین دەبێت.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیدیۆیە، هەزارەها کەس لە کۆمێنت گاڵتەیان پێکرد و ڕەخنەی تووندیان لە لێ تێنەگەیشتنی ئەم ئافرەتە لە زانستی جیناتی مرۆڤ گرت.
لەسەر بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیدیۆیە دیمیتری پۆپۆڤ، پسپۆڕی چاو لە پەیمانگای چاوی مۆسکۆ دەستبەجێ قسەکانی ئەم ئافرەتەی ڕەت کردەوە و رایگەیاند، کە گۆڕینی رەنگی چاو بە لەیزەر تەنیا ڕووکەشی سەرووی چاو دەگۆڕێت و هیچ پەیوەندییەکی بە جینات یان دی ئێن نەی DNA مرۆڤەوە نییە.