له ئێستاوه ئه‌مریكا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی ڕەتكرده‌وه

به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی گرووپه چه‌كداره‌كان ئەمریکا بیر دەکاتەوە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق قبووڵ نەکات
بۆ یه‌كه‌مجاره دامه‌زراوه‌یه‌كی توێژینه‌وه‌ی سیاسی له جیهان په‌رده له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌كانی ئه‌مریكا لاده‌دات و ئاشكرای ده‌كات، ئه‌مریكا به‌نیازه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕه‌تبكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئینستیتیوتی ئه‌وروپی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانی باكووری ئه‌فریقیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی گرووپه چه‌كداره‌كان و هێزه میلیشیایه‌كان، ئه‌مریكا له‌ئێستاوه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه و به‌نیازه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق ڕه‌تبكاته‌وه و قبووڵی نه‌كات.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه هاتووه، ئامانجی ئه‌مریكا له‌م كاره جێبه‌جێكردنی كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی هه‌ژموونی ئێرانه به‌سه‌ر عێراق له‌ڕێی گرووپه چه‌كدارییه‌كانییه‌وه و هه‌وڵه‌كه سیاسی و ئه‌منییه و ده‌یه‌وێت به‌یه‌كجاری كۆتایی به ده‌سه‌ڵات و هێزی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق بهێنێت.
ئینستیتیوتی ئه‌ورووپی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانی باكووری ئه‌فریقیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به وردی ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو، كه ئه‌مریكا نایه‌وێت هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ر حكومه‌تێكدا هه‌بێت كه گرووپه چه‌كداره‌كان و هێزه میلیشیاییه‌كان كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌دا هه‌بێت و بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك ده‌گرێته به‌ر و ده‌یه‌وێت هێزه چه‌كداره‌كان دووربن له كار و بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت و په‌رله‌مان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، وا بڕیاره 11ی 11ی 2025 هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و له‌ئێستاشدا چاوی هه‌موو جیهان له‌سه‌ر شێواز و چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌یه بۆ دیاریكردن و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی عێراق و ئاخۆ دواجار كێ زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنێت و ده‌بێت به هێزی سه‌ره‌كی و بڕیارده‌ر له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی نوێی عێراق.