گه‌شته ئاسمانییه‌كانی توركیا و سلێمانی ئاسایی بووه‌وه

فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی هه‌واڵی ئاسایی بوونه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ڕاگه‌یاند
دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له دوو ساڵ گه‌شته ئاسمانییه‌كانی توركیا و سلێمانی به چه‌ند هۆكارێكی جیاواز وه‌ستێندرا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی هه‌واڵی ئاسایی بوونه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ 15ی 10ی 2025 ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی تورکیا ئاگاداری نامەی (NOTAM) لە سایتی جیهانی بڵاوکردنەوەی ئاگاداری نامە ئەلەکترۆنییەکانی (NOTAM) لابرد، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی تورکیا گەشتە ئاسمانییەکان و ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بەڕووی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاسایی کردەوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی بڵاوكراوه‌كه هاتووه، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەشتیاران و هاونیشتمانیانمان دەکەین و هیوادارین لە زووترین كاتدا، سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکان خشتەی گەشتەکانیان بۆ تورکیا و وڵاتانی تری ئەورووپا و جيهان ڕێکبخەنەوە.
جێی باسه، هه‌ر ئه‌مڕۆ هێڵى فڕۆکەوانى تورکیا ڕایگه‌یاند، له ڕۆژی 13ی 11ی 2025 گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه و ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، زیاتر له دوو ساڵ گه‌شته ئاسمانییه‌كانی توركیا و سلێمانی وه‌ستاون.