هه‌ر قوتابییه‌ك ی‌و پی ئێنی نه‌بێت له زانكۆ وه‌رناگیرێت

بایۆمه‌تری سلێمانی ئاگاداری ته‌واوی قوتابییان ده‌كاته‌وه
بایۆمه‌تری سلێمانی ئاگاداری ته‌واوی قوتابییان ده‌كاته‌وه، پێویسته بۆ خۆتۆماركردن له زانكۆ پێشوه‌خته ی‌و پی ئێن یان ژماره‌ی كه‌سی بێ هاوتا به‌ده‌ست بهێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه له پرۆسه‌ی وه‌رگرتنیان له زانكۆ تووشی كێشه ده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یادگار جه‌بار، به‌ڕێوه‌به‌ری بایۆمه‌تری سلێمانی ڕایگه‌یاند، ئه‌مساڵ وه‌كو پار نییه، له‌سه‌ر قوتابیان مه‌رجه كه سه‌ردانی بنكه‌كانی بایۆمه‌تری له بانكه‌كان بكه‌ن و خۆیان له ی‌و پی ئێن تۆمار بكه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكی فراوان و نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به دیجیتاڵیكردنی سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان و به‌ره‌و پێشچوونێكی نوێیه.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی بایۆمه‌تری سلێمانی باسی له‌وه‌شكرد، ساڵی پار له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی زۆرینه‌ی قوتابیان خۆیان له ی‌و پی ئێن تۆمار كرد، به‌ڵام ئه‌مساڵ بووه‌ته مه‌رج بۆ قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌می زانكۆ و ده‌بێت ببنه خاوه‌ن ی‌و پی ئێن، ژماره‌ی كه‌سی بێ هاوتا و به پێچه‌وانه‌وه ناتوانن مامه‌ڵه‌كانیان ڕایی بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ی‌و پی ئێن یان ژماره‌ی كه‌سی بێ هاوتا پێویسته ته‌واوی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یان بێت، چونكه ناسێننه‌رێكی جیاوازی كه‌سییه و ڕێگه‌یه‌كی سه‌رده‌مییه بۆ به‌شداری كردن له پرۆسه دیجیتاڵییه‌كان و له‌ئێستاشدا له سلێمانی زیاتر له 40 هه‌زار كه‌س ی‌و پی ئێنیان هه‌یه و ڕۆژانه‌ش له بایۆمه‌تری ئه‌و پارێزگایه زیاتر له 300 كه‌س خۆی تۆمار ده‌كات.