پایتەخت

15 خولەک زیاتر بخەوە و ژیانت ڕزگار بکە

15 خولەک زیاتر بخەوە و ژیانت ڕزگار بکە
خەو
کورتە

توێژینەوەکان دەریانخستووە خەوی زیاتر دەتوانێت کاریگەری بێ وێنە دروست بکات لەسەر جەستەمان

توێژینەوەیەکی نوێ: زیادکردنی 15 خولەک خەو دەتوانێت ژیانت درێژ بکات

 

توێژینەوەیەکی تازە لە ئۆسترالیا نیشان دەدات کە زیادکردنی تەنها 15 خولەک خەوی زیاتر لە شەوێکدا دەتوانێت بە شێوەی بەرچاو مەترسی مردنی پێش‌و‌ختە کەم بکات.

 

ئەم توێژینەوەیە لەلایەن زانکۆی سیدنی ئەنجامدراوە و داتای 60 هەزار کەس لە ماوەی 8 ساڵ لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە. بەڕێوەبەرانی توێژینەوەکە ڕوونیان کردەوە کە چاودێری خەو، چالاکی جەستەیی و کوالێتی خواردن کاریگەرییەکی گەورەیان هەیە لە ساغیی و درێژایی ژیاندا.

 

ئەنجامەکان نیشان دەدەن کە ئەگەر کەسێک بە شێوەی ئاسایی خەوی کەم و چالاکی جەستەییەکی کەمی هەبێت، زیادکردنی تەنها 15 خولەک خەو، 1.6 خولەک وەرزش و زیادکردنی بەشێکی بچووک لە خواردنی سەوزە، دەتوانێت مەتەرسەی مردن بە نزیکەی 10% کەم بکات.

 

بە هەمان شێوە، ئەگەر خەو بە 75 خولەک زیاتر بکرێت و وەرزش بە 12.5 خولەک زیاد بکرێت، لەگەڵ باشترکردنی خواردن، ئەوا دەتوانێت مەتەرسەکە تا 50% زیادبێت.

 

توێژەران دەڵێن ئەم گۆڕانکاریانە کاریگەرییەکی گەورەیان هەیە و هەموو کەسێک دەتوانێت بە سادەیی لە ژیانی ڕۆژانەی خۆیدا جێگیر بکات. بۆ نموونە، زیادکردنی یەک پارچە بروکلی یان چەند چەشتە سەوزەیەک لە ڕۆژێکدا، دەتوانێت هەمان کاریگەریی باشی هەبێت و بەڕێوەبردنی خواردنی ناڕاستەوخۆ و چالاکی بچووک لەگەڵ خەوی باش، دەتوانێت ئەنجامێکی درێژخایەنی هەبێت.

10 تشرینی یەکەم 2025 10:29
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025