ئیسرائیل: مووشه‌كه ئێرانییه‌كان شاره‌كانی ئه‌مریكا بۆردوومان ده‌كه‌ن

ئیسرائیل نیگه‌رانه له مووشه‌كه كیشوه‌ر بره‌كانی ئێران و ده‌ڵێت: "ده‌توانن شاره‌كانی ئه‌مریكا بۆردوومان بكه‌ن"
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل هۆشداری به ئه‌مریكا ده‌دات و باس له به‌ره‌و پێشچوونی توانا مووشه‌كی و ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ده‌كات و ده‌ڵێت: "مووشه‌كه ئێرانییه‌كان ده‌توانن بگه‌نه شاره‌كانی ئه‌مریكا".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بنیامین ناته‌نیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ئێران سه‌رقاڵی په‌ره‌پێدانی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانییه‌تی، مووشه‌كێكی كیشوه‌ربری به‌رهه‌مهێناوه كه به‌ته‌واوی مه‌ترسیداره و له توانایدا هه‌یه شاره‌كانی ئه‌مریكا و ته‌نانه‌ت شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به ئامانج بگرێت.
ناوبراو ورده‌كاریی پلانه‌كه‌ی ئێرانی به‌مشێوه‌یه خسته ڕوو، ئه‌و مووشه‌كه‌ی ئێران به‌رهه‌می هێناوه كیشوه‌ربره و به مه‌ودای 8 هه‌زار كیلۆمه‌تر و 3 هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌توانێت ئامانجه‌كانی بپێكێت.
ناته‌نیاهو له كۆتایی قسه‌كانیدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، له ڕابردوودا له‌گه‌ڵ تره‌مپ له‌سه‌ر هێڵ بووین بۆ كۆتایی هێنان به‌م مووشه‌كه مه‌ترسیداره‌ی ئێران و هه‌وڵی له‌كارخستنیمان داوه.