كه‌ی ئه‌نجامی زانكۆڵاین ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت؟

به‌مزووانه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی فۆرمی زانكۆڵاین ڕاده‌گه‌یه‌نێت
دوای ئه‌وه‌ی ده‌رچووانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی فۆڕمی زانكۆڵاینیان بۆ زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پڕ كرده‌وه، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاگاددارییان ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "چاوه‌روان بن، له نزیكترین ده‌رفه‌ت ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نین".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه د. ئارام محه‌ممه‌د، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند، به‌نیازین له‌نزیكترین كاتدا ئه‌نجامی زانكۆڵاین بۆ قوتابییانی ده‌رچووی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ڕابگه‌یه‌نین و له‌ئێستاشدا سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه‌كانی پرۆسه‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و وه‌ك ساڵانی پێشوو پرۆسه‌كه به‌رێوه‌ببه‌ین.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بۆ خوێندنی ئه‌مساڵی زانكۆ حكومییه‌كان زیاتر له 60 هه‌زار كورسی خوێندن بۆ قوتابیان ته‌رخانكراوه و بڕیاریشه 400 كورسی خوێندنی زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بدرێت به قوتابیانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له 23ی 9ی 2025 فۆڕمی زانكۆڵاین بۆ قوتابیانی ده‌رچووی پۆلی 12ی ئاماده‌یی كارا كرا و له 2ی 10ی 2025 كۆتایی هات.