هه‌زاران كه‌س ده‌یانه‌وێت پسوولەی خۆراک چالاك بێته‌وه

واده‌ی كارابوونه‌وه‌ی فۆرمی پسووله‌ی خۆراك ئاشكرا ده‌بێت و هه‌زاران كه‌سیش چاوه‌ڕوانی چالاك بوونه‌وه‌ی ده‌كه‌ن
وا بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌پڵیكه‌یشتنی پسووله‌ی خۆراك كارا بكرێته‌وه و نزیكه‌ی 700 هه‌زار كه‌سیش كه به‌شه ئاردیان بڕاوه چاوه‌ڕوانی كارابوونه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نه‌وزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی له چاوپێكه‌وتنێكی میدیاییدا ئاشكرای كرد، كۆتایی ئه‌م مانگه ئه‌پڵیكه‌یشنی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی پسووله‌ی خۆراك چالاك ده‌كرێته‌وه، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكیشه حكومه‌تی فیدڕاڵ تیمێكی ته‌كنیكی ناردووه‌ته هه‌ولێر بۆئه‌وه‌ی تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی ڕابهێنن له‌سه‌ر به‌كارهێنان و شاره‌زابوون له ورده‌كارییه‌كه‌ی.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له ماوه‌كانی داهاتوودا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تازه هاوسه‌رگیرییان كردووه ده‌توانن به‌شداری پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه بكه‌ن و ئه‌و منداڵانه‌شی تازه له‌دایك بوون ده‌تواتدرێت تۆمار بكرێت و تائێستاش زیاتر له %75ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌ن پسووله‌ی خۆراكن توانیویانه پسووله‌كانیان به ئه‌لیكترۆنی و دیجیتاڵی بكه‌ن.