پایتەخت

ئێران دوو مانگی دەستکردی لە بۆشایی ئاسمان ون کردووە

ئێران دوو مانگی دەستکردی لە بۆشایی ئاسمان ون کردووە
کورتە

کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەندیی لەگەڵ دوو مانگی دەستکردی خۆی لە بۆشایی ئاسمان لەدەستداوە

 

کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەندیی لەگەڵ دوو مانگی دەستکردی خۆی لە بۆشایی ئاسمان لەدەستداوە و هەردوو مانگە دەستکردەکەی ون کردووە. 

 

دوو مانگی دەستکردی کەوسەر و هود هود، کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بۆ بۆشایی ئاسمان هەڵیدابوون، لە ئێستادا پەیوەندییان لەگەڵ تاران نەماوە و بەڕێوەبەری پڕۆژەی مانگە دەستکردەکانی ئێرانیش ڕایگەیاندووە، ئەو دوو مانگە دەستکردەمان ون کردووە. 

 

حوسێن شەهرابی، بەڕێوەبەری پڕۆژەی هەڵدانی مانگە دەستکرەکانی ئێران بۆ بۆشایی ئاسمان ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە پەیوەندی لەگەڵ هەردوو مانگە دەستکردەکە پچڕاوە و فەرمانێکی نادیار لە دەرەوەی سیستەمەوە بووەتە هۆی ئەم پەککەوتنە.

 

حوسێن شەهرابی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەری تێکچوونی تەکنیکی هەیە، بەڵام ڕێکەوتی ئەم ڕووداوە لەگەڵ شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل جێی گومانە و هەڵگری چەندین پرسیارە، چونکە ئەگەری هەیە ئیسرائیل هەوڵی دزین، لەناوبردن یان لە کۆنتڕۆڵ دەرکردنی مانگە دەستکردەکانی ئێرانی دابێت.

06 تشرینی یەکەم 2025 23:13 55
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025