ئێران: ناپاڕێینه‌وه و دانوستانیش ناكه‌ین

ئێران نایه‌وێت بچێته دانوستانه‌وه و ده‌ڵێت: "له ئه‌مریكا ناپه‌ڕێینه‌وه و دانوستانیشیان له‌گه‌ڵ ناكه‌ین"
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ڕێی گوته‌بێژه‌كه‌یه‌وه ئاشكرای كرد، ئاماده نییه بچێته دانوستانه‌وه چونكه ئه‌و مه‌رجانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا دایانناوه زۆر نادروسته و ره‌وا نییه، بۆیه ناپاڕێینه‌وه و دانوستانیش ناكه‌ین.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگه‌یاند، ئێران بۆ قۆناغی ئێستا نایه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بچێته دانوستان و كۆبوونه‌وه‌وه، له‌ڕاستیدا ئێمه چاوه‌ڕوانی سزاكانین، ئه‌و مه‌رجه‌ی ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ تاران دایانناوه زۆر ناره‌وایه و ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه ئه‌و وڵاتانه پرۆسه‌ی ئاشتی به دیبلۆماسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كارده‌هێنن.
گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران باس له‌وه‌ش ده‌كات، تاران چاوه‌ڕوانی لێككه‌وته‌ی سزا به‌زۆر سه‌پێندراوه‌كان ده‌كات و دوای ده‌ركه‌وتنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی بڕیاری خۆمان بۆ پرۆسه‌ی دانوستان و ئاشتی ده‌ده‌ین.
جێی باسه، له‌دوای هێرشه‌كانی ته‌لئه‌ڤیڤ بۆ سه‌ر تاران و بۆردوومانكردنی ده‌یان شوێنی هه‌ستیاری ئێران و به ئامانجگرتنی ژێرخانی سه‌ربازی و ئه‌تۆمی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، په‌یوه‌ندییه‌كانی تارانی له‌گه‌ڵ واشنتن و وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌ته‌واوی برده قۆناغێكی دیكه.