پایتەخت

لە کوردستانەوە کتێبی زمانی کوردی ڕەوانەی ژمارەیەک وڵات کرا

لە کوردستانەوە کتێبی زمانی کوردی ڕەوانەی ژمارەیەک وڵات کرا
کورتە

بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کتێبی زمانی کوردی لە ڕێگەی پۆستەوە ڕەوانەی وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکی کرا

بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کتێبی زمانی کوردی لە ڕێگەی پۆستەوە ڕەوانەی وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکی کرا.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 3 رۆژی رابردوودا 2 تۆن و 325 کیلۆ کە دەکاتە 8500 کتێبی خوێندنی زمانی کوردی لەلایەن وەزارەتی پەروەردە و لەڕێگەی پۆستەوە دەستکراوە بەناردنیان بۆ ژمارەیەک لە قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کتێبەکان نێردراون بۆ سویسرا، نەرویج، ئێرلەندا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، کەنەدا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. 

 

وەزارەتی پەروەردە جەخت لەوەدەکاتەوە، لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی دەرەوەی وڵاتمان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ خزمەتکردنی منداڵانی کورد لە تاراوگە و هاوبەشیەکی پتەومان لەگەڵ کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دامەزراندووە.

05 تشرینی یەکەم 2025 23:28 41
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025