سەرۆکی یانەی هەولێر به‌ڵێنی بە یانەکەی داوە خه‌ڵاتی تایبه‌تیان پێشكه‌ش بكات

دوابەدوای بردنەوەی یانەی هەولێر لە یارییەکەی ڕۆژی هەینی سەرۆکی یانەکە به‌ڵێنی بە یانەکەی داوە خه‌ڵاتی تایبه‌تیان پێشكه‌ش بكات
دوابەدوای بردنەوەی یانەی هەولێر لە یارییەکەی ڕۆژی هەینی سەرۆکی یانەکە به‌ڵێنی بە یانەکەی داوە خه‌ڵاتی تایبه‌تیان پێشكه‌ش بكات.
ئەمڕۆ یەکشەممە یانەی هەولێر بڵاویکردەوە سه‌رۆكی یانه‌ی هەولێر دوای یارییه‌كه‌ی ڕۆژی هەینی کە یانەکەیان توانی لەگەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق له‌یانه‌ی گه‌ڕمه بباتەوه، ئێواره خوانێكی تایبه‌تی بۆ ته‌وای ستافی تیپه‌كەی رێكخست.
سەفین یاسین، به‌ڵێنی دا بە پێدانی خه‌ڵاتێكی تایبه‌ت پێشكه‌ش یانەکەی بکات به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان و هه‌ر ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یانەی هەولێر خه‌ڵاته‌كان دابه‌شكران.
پارێزگاری هه‌ولێریش دوپاتیكردوه، كه ئه‌نجامه‌كانی یانه‌ی هەولێر دڵخۆشكه‌رن، جێگای ره‌زامه‌ندی هانده‌ران و هه‌موو لایه‌كن و هیوای خواست ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه به‌رده‌وامیان هه‌بێت چونكه یانه‌ی هه‌ولێر جگه له‌وه‌ی نوێنه‌ره‌رایه‌تی پایته‌ختی كوردستان ده‌كات، ناوێكی گه‌وره‌ی مه‌یدانی تۆپی پێی عێڕاق و ئاسیایه.
لە بەشێکی بڵاوکراوەکەدا هاتووە، یاریزانان و ستافی هونه‌ری تیپه‌كه وێڕای سوپاسیان بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری دڵخۆشی خۆیان به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یانەی هەولێر ده‌ربڕی.