پایتەخت

ئەو منداڵە 9 ساڵانەی لەلایەن ئاسایشەوە تەقەی لێکرا گیانی لەدەستدا

ئەو منداڵە 9 ساڵانەی لەلایەن ئاسایشەوە تەقەی لێکرا گیانی لەدەستدا
کورتە

دوای هەفتەیەک مانەوەی لە نەخۆشخانە کوڕی ئەو ماڵباتە کوردەی لە سنووری چەمچەماڵ تەقەی لێکرا گیانی لەدەستدا

بەهۆی هەڵەتێگەیشتنێکەوە، هێزە ئەمنییەکان لە بازگەیەکی سنووری چەمچەماڵ ماڵباتێکی کوردیان گوللەباران کرد و مندالەکەیان کوژرا.

دوای ئەوی هەفتەیەک لەمەوبەر لە بازگەی مەقان، شۆفێرێکی ئۆتۆمبێل کە لە چەمچەماڵەوە لەگەڵ هاوژین و کوڕەکەی بەرەو کەرکووک دەگەڕایەوە، ناسنامەی پێ نەبووە و لە بەرامبەردا ساڵیانەی ئۆتۆمبێل - یان وەکالەی داوە، بەڵام گرژی و دەمەقاڵی لە نێوان شۆفێرەکە و هێزئەمنییەکان دروستبووە.

بە گووتەی شۆفێرەکە، دواتر کەمێک لە بازگەکە دوورکەوتووەتەوە و هەوڵی داوە لە بازگەکە تێپەڕێ و بوەستێت، بەڵام بەهۆی "هەڵەتێگەیشتنەوە" لەگەڵ دوورکەوتنەوەی ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن ئاسایشەکانەوە دراوەتە بەر گوللە و لە ئەنجامدا هاوژین و کوڕی شۆفێرەکە بە سەختی بریندار دەبن، ئەمڕۆ کوڕە 9 ساڵانەکەی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

شوێنی ڕووداوەکە لە ڕێگەی ئەم لینکەوە ببینە: https://t.me/PaytaxtMedia/19770?single

03 تشرینی یەکەم 2025 12:45 13
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025