پایتەخت

پاسی تایبەت بۆ 10 هەزار هاندەری هەولێر دابین دەکرێت

پاسی تایبەت بۆ 10 هەزار هاندەری هەولێر دابین دەکرێت
کورتە

بە بڕیاری سەفین یاسین پاس بۆ هاندەرانی یانەی هەولێر دابین دەکرێت

بە بڕیاری سەرۆکی یانەی هەولێر، لە یاریی داهاتووی یانەی هەولێر لە دژی گەرمە، دەیان پاسی تایبەت بۆ هاندەرانی یانەکە دابین دەکرێت تاوەکو هاندەران لە شار و شارۆچکەکانەوە بۆ پاڵپشتی یانەکەی قەڵا و منارە بگوازێتەوە دهۆک.

 

ئەمڕۆ دووشەممە د. سەفین یاسین، سەرۆکی یانەی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، پاسی تایبەت بۆ 10 هەزار هاندەری یانەی هەولێر لە چەندین شار و شارۆچکە دابین دەکەن، تاوەکو هاندەرانی یانەی هەولێر بێبەش نەبن لەو یارییە و لە نێو یاریگا پاڵپشتی یانەکەیان بکەن.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی یانەی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئەگەر بێتوو لە شار و شارۆچکەکان دیکە هاندەران داوای دابینکردنی پاس بکەن، ئەوا ئەوان ئامادەن پاس بۆ ئەو شوێنانەش دابین بکەن و بە دڵخۆشییەوە هاندەران دەگوازنەوە دهۆک.

 

بەگووتەی د. سەفین یاسین، تەماشای خواستی هاندەرانی یانەی هەولێر دەکەن و لە هەر شوێنێک، هاندەران خواستی زۆریان هەبێت بچنە شاری دهۆک، ئەوا لەسەر ئەرکی خۆم پاسیان بۆ دابین دەکەن.

 

بڕیارە ڕۆژی هەینی، یانەی هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە دهۆک رووبەڕووی یانەی گەرمە ببێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت، نزیکەی 15 هەزار کەس لە هەولێرەوە سەردانی ئەو شارە بکەن، لە پێناو ئەوەی پشتیوانی یانەی هەولێر بن.

29 ئەیلوول 2025 22:35 211
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025