پایتەخت

ئەو ئۆتۆمبێلەی بە ئاڕاستەی پێچەوانە دەڕۆیشت دەستی بەسەردا گیرا

ئەو ئۆتۆمبێلەی بە ئاڕاستەی پێچەوانە دەڕۆیشت دەستی بەسەردا گیرا
کورتە

هاتووچۆی هەولێر سزای ئەو ئۆتۆمبێلەی سەرکێشی کرد لەسەر شەقامی 120 مەتری دا

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆیەک کە تیاییدا ئۆتۆمبێلێک لەسەر شەقامی 120 مەتری بە ئاڕاستەی پێچەوانەدا دەڕوت، هاتووچۆی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، کاتژمێر 11ـی شەوی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێکی جۆری ڤۆلکس واگن ئەتلەس، لە شەقامی 120 مەتری خێرا نزیک فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە پێچەوانەی ئاراستەی شەقام دەڕۆیشت کە مەترسی خستبوە سەر ژیانی خۆیی و شوفێرانی تریش. 

شایەنی باسە، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لەکاتێکی پێوانەیی و  لەماوەی چەند خولەکیک توانیان دەستی بەسەر دابگرن.

لەبارەی سزادانی شۆفێرەکەشی گووتی: “شوفێرەکەش ڕەوانەی بنکەی پۆلیس بکەن و بۆ ئەوەی سکاڵایی یاسایی لەسەر تۆمار بکەین بەرامبەر ئەوکارە مەترسیدارەی ئەنجامی داوە”.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە شوفێران دەکات، بەهیچ جۆرێک بە پێچەوانەی ئاراستەی شەقام لێ نەخوڕن بەتایبەتی شەقامە خێراکان چونکە ئەگەری زۆری ڕووداوی هاتووچۆی هەیە و پێشێل کردنی مافی گشتییە توشی لێپرسینەوە و سزای توند دەبن.

26 ئەیلوول 2025 15:36 27
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025