چه‌تره‌كانتان هه‌ڵده‌ن باران بارین ده‌ست پێده‌كات

کەشناسی هەرێم وادەی دەستپێکردنی باران بارینی لە ناوچەکانی کوردسان ڕاگەیاند
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری له گۆڕانی ئاو و هه‌وا ده‌دات و له نوێترین بڵاوكراوه‌یه‌دا باس له شه‌پۆلێكی باران بارین ده‌كات و ده‌ڵێت: "سبه‌ی له ناوچه شاخاوییه‌كان باران ده‌بارێت".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، ئاسمانی ئه‌مڕۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.
سه‌باره‌ت به سبه‌ی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان نووسیویه‌تی، سبه‌ی له ناوچه شاخاوییه‌كان باران ده‌بارێت و ئاسمانیش ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، ئه‌مشه‌و هه‌ورێكی چڕ ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای ئه‌نبار داگیر ده‌كات و به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه سبه‌ی باران ده‌بارێت.