له ئێران هه‌زاران منداڵی كورد بێبه‌ش كراون له خوێندن

له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێی خوێندن 13 هه‌زار منداڵی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بێبه‌ش ده‌بن له پرۆسه‌ی خوێندن
ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو هه‌زاران منداڵی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ناچنه پرۆسه‌ی خوێندن و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌یان هۆكار و لێككه‌وته‌ی جیاواز باس ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه میدیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاویانكرده‌وه، له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێی خوێندن 13 هه‌زار منداڵی كورد له شاره جیاوازه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بێبه‌ش ده‌بن له پرۆسه‌ی خوێندن و ئه‌مه‌ش له داهاتوو كاریگه‌ری نه‌رێنی زۆر خراپ له‌سه‌ر داهاتووی كورد له ئێران جێده‌هێڵێت.
له‌وباره‌یه‌وه به‌شێك له ڕێكخراوه‌كان ڕاپۆرتی بنكۆڵكارییان له‌سه‌ر خوێندنی منداڵانی كورد بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن، هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی منداڵانی كورد له پرۆسه‌ی خوێندن په‌یوه‌ندی به سرووشتی چینایه‌تی سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی له ئێران هه‌یه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له پارێزگاكانی سنه، كرماشان، ئیلام، سیستان، به‌لوچستان و ورمێ ڕێژه‌ی به‌شداری نه‌كردنی منداڵانی كورد له به‌رزترین ئاستدایه به‌راورد ببه پارێزگا و ناوچه جیاوازه‌كانی دیكه.