وەزارەتی تەندروستی لەسەر نرخی پشکنینی دوو ڤایرۆس هاتە دەنگ

وهزارهتی تهندروستی هۆشداری به نهخۆشخانه ئههلی و سهنتهرهكانی كهرتی تایبهت دهدات
وەزارەتی تەندروستی سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی کەرتی تایبەت ئاگادار دەکاتەوە، کە نابێت بۆ پشکنینی دوو جۆرە ڤایرۆس پارەی زیاد لە نەخۆش وەربگرن.
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، دەربارەی ئەو نەخۆشانەی کە پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری پشکنینی ڤایرۆساتی HIV و Hepatitis B یان بۆ دەکرێت و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ دەردەچێت، پێویستە نەشتەرگەرییەکە بە هەمان نرخ بۆ نەخۆش ئەنجام بدرێت.
لە بڵاوکراوەکەی وەزارەتی تەندروستی هاتووە، نابێت نرخی نەشتەرگەرییەکە زیاد بکرێت یان دوو هێندە بکرێت، هەروەها نابێت نەشتەرگەرییەکە دوابخرێت یاخود ئۆف بکرێت، پارەی زیادە لە نەخۆش وەرنەگیرێت لە ژێر هیچ پاساوێک.