توێژه‌رێكی كورد مه‌دالیای زێڕی له ئه‌مریكا وه‌رگرت

خانمه توێژه‌رێكی كورد به‌هۆی داهێنانێكی زانستییه‌وه له ئه‌مریكا مه‌دالیای زێڕی پێ به‌خشرا
خانمه توێژه‌رێكی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له بواری شێرپه‌نجه مه‌دالیای زێڕی له ئه‌مریكا له بواری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌ده‌ست هێنا و داهێنانه‌كه‌ی وه‌ك باشترین داهێنان ناسێندرا.
پەرەستوو قادر مەرز، خانمه توێژه‌رێكی گه‌نج و داهێنه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی Silicon Valleyی ئەمەریکا به پڕۆژه‌یه‌ك له‌باره‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌شداری كرد و دواتر سه‌رنجی دادوه‌رانی بۆ خۆی ڕ‌اكێشا و داهێنانه‌كه‌ی وه‌ك باشترین داهێنان ناسێندرا و مه‌دالیای زێڕییان پێ به‌خشی.
داهێنانه زانستییه‌كه‌ی ئه‌و خانمه كورده بریتییه له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و چاره‌سه‌رییه‌كه‌ش له ڕێگه‌ی سیسته‌مێكی گونجاو و له‌بار ده‌كرێت و له ڕێی زیره‌كی ده‌ستكرده‌وه دیزاین كراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی پڕۆژه‌كه‌دا سیسته‌مێكی گونجاو و نوێی بۆ پێدانی ده‌رمان به نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه داناوه، كه له پێشووتردا به قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌دا ڕۆیشتووه و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه.
جێی باسه، ئه‌و خانمه كورده جگه له به‌ده‌ست هێنان و وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته وه‌ك یه‌كێك له كاریگه‌ترین كه‌سایه‌تییه زانستییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران ناوزه‌ند ده‌كرێت.