ئه‌و عومره‌كارانه‌ی به تۆمه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون كورد نین و عێراقین

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان لەسەر ئەو عومره‌كارانه‌ی به تۆمه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون هاتە دەنگ و ڕەتی دەکاتە کە کورد بن
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك عومره‌كاری له خاكی سعودییه به تۆمه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ر ڕاگه‌یاند، بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، ئه‌و عومره‌كارانه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نیین.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان بڵاویكرده‌وه، ئەو چەند کەسەی لە سعودییە دەستگیر کراون بە تۆمەتی بردنی ماددەی هۆشبەر هاووڵاتی و عومرەکاری هەرێمی کوردستان نین و خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عێراقن.
له بڵاوكراوه‌كه ئه‌وه‌ش هاتووه، هەرێمی کوردستان نە لە نزیک نە دوور پەیوەندی بەو پرسەوە نییە و بەداخەوە ئەگەر بەهەر جۆرێک ناوی پارێزگایەکی هەرێمی کوردستانیش بهێنرێت هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.
حه‌ج و عومره‌ی كوردستان باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئەو کەسانەی لە شاری مەدیینە دەستگیر کراون وێنەکانیان لە میدیا سعوودی و جیهانییەکان بڵاوکراونەتەوە ئاماژەیەکی ڕوونە کە ئەمانە دانیشتووی کام شوێن و کام ناوچەن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به پشتیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سعودییه بازرگانێكی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تیمان له خاكی سعودییه به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه و به 142 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری شل لە جۆری كریستاڵ ده‌ستگیركرد.
جێی باسه، چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر كاروان ستوونی، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان بە پایته‌خت میدیای راگەیاند، کێشەی پاسەکانی عومرەکارە کورد و عەرەبەکان چارەسەرکراوە، چونکە دەنگۆی ئەوە هەبووە کە ماددەی قەدەغەکراو لە نێو پاسەکاندا بووە، نزیکەی 60 پاسی عومرەکار کێشەی چوونەژوورەوەی سنووری سعودیایان هەبووە. به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ماددەکان هی عومرەکارە کوردەکان نەبووە.