شه‌پۆلی گه‌رما كۆتایی هات و سه‌رما ده‌ستی پێكرد

پله‌كانی گه‌رما به‌رده‌وامن له نزمبوونه‌وه و كه‌شه‌كه فێنك بووه و به‌ره‌و سه‌رما ده‌روات
ڕۆژ دوای ڕۆژ پله‌كانی گه‌رما به‌ره‌و نزمبوونه‌وه ده‌چن و له یه‌كێك له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش پله‌كانی گه‌رما گه‌یشتووه‌ته 24 پله‌ی سلیزی و كه‌شه‌كه‌ی به‌ره‌و سه‌رما ده‌ڕوات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سه‌باره‌ت به دۆخی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی و ئاڵنگاری و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا ده‌سته‌ی كه‌شناسی نووسیویه‌تی، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌مڕۆ حاجی ئۆمه‌ران ساردترین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوو و پله‌كانی گه‌رما ته‌نیا 24 پله‌ی سیلیزی بوون، كه ئه‌مه‌ش به ته‌واوی پێشهات و گۆڕانكارییه‌كی نوێی كه‌شوهه‌وای هاوینی ئه‌مساڵه.
له كۆتایی بڵاوكراوه‌كه‌ی كه‌شناسی بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
هەولێر : 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی
دهۆک : 35 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 33 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 37 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 24 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 41 پلەی سیلیزی