پێشكه‌وتنه‌كانی ڕووسیا كێشه‌ی بۆ ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا دروستكردووه

ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا نیگه‌رانن له پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژییه‌كانی ڕووسیا له بواری مووشه‌ك
ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕووسیا له به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنی چه‌كی نوێ به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت و داهێنانه‌كانی له ته‌كنه‌لۆژیا كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا دروستكردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی سزادان و وه‌ستانی له پێشكه‌وتنه‌كانی له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیا و مووشه‌ك لێ ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناتۆ ئاماده‌م سزای قوڕس و بێ وێنه به‌سه‌ر ڕووسیادا بسه‌پێنم و باجی نوێی له‌سه‌ردا زیاد بكه‌م.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌گه‌ر كۆی وڵاتانی ناتۆ هازكار و پشتیوانم بن، كڕینی نه‌وت له ڕووسیا ده‌وه‌ستێنێن و ناهێڵین چیتر هیچ كه‌سێك نه‌وت له‌م وڵاته بكرێت، ئێستاش ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ناتۆ لە دانوستان و مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووسیادا بووه‌ته ئه‌گه‌رێكی لاواز و بۆیه من ئاماده‌م ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌م.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، مارک ڕووتە، سکرتێری گشتی ناتۆ ئاشكرای كرد، پێشكه‌وتنه‌كانی ڕووسیا له بواری ته‌كنه‌لۆژیا و مووشه‌ك بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌ورووپا و هه‌ر كاتێك بیه‌وێت ده‌توانێت مووشه‌كه‌كانی ئاراسته‌ی پایته‌خته‌كانی وڵاتانی ئه‌ورووپا بكات و ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی پێشهاتێكی نوێی ئه‌منی مه‌ترسیداره.
سكرتێره‌كه‌ی ناتۆ باسی له‌وه‌شكرد، ته‌واوی وڵاتانی ئه‌ورووپا له‌ژێر هه‌ره‌شه و مه‌ترسی مووشه‌كه‌كانی ڕووسیادان، كه ده‌توانێت به‌خێراییه‌كی زۆره‌وه ئامانجه‌كانی بپێكێت و ئه‌مه‌ش پێویستی به ڕاگرتن و هه‌ماهه‌نگی نێوان وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا هه‌یه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو ڕووسیا به‌شێوه‌یه‌كی چڕ و ورد كاری له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و چه‌كانه كردووه، كه خۆی ڕاسته‌وخۆ به‌رهه‌میان ده‌هێنێت و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی قوولی وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا و زلهێزه‌كانی جیهانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.