پایتەخت

ئه‌مڕۆ گه‌رمیان گه‌رمترین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوو

ئه‌مڕۆ گه‌رمیان گه‌رمترین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوو
کورتە

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان دۆخی كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه‌

ڕۆژ دوای ڕۆژ پله‌كانی گه‌رما نزم و نزمتر ده‌بنه‌وه‌ و كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستانیش كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه‌.

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ دووشەممە کەشی ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

 

له‌ بڵاوكراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هاتووه‌، كه‌ سبه‌ی سێشه‌ممه‌ كه‌شی ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پلەکانی گەرماش بە گشتی نزیک دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، تەنیا ناوچە بەرزەکان نەبێت کەمێک نزم دەبنەوە.

 

له‌ كۆتاییدا كه‌شناسی باسی به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما به‌ پله‌ی سیلیزی ده‌كات و نووسیویه‌تی، ئه‌مڕۆ گه‌رمیان گه‌رمترین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوو، له‌دوای گه‌رمیانه‌وه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و كه‌ركووك دێن.

 

هەولێر: 38 پلەی سیلیزی 

سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی

دهۆک: 38 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 40 پلەی سیلیزی 

زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی

سۆران: 38 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 29 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی

08 ئەیلوول 2025 18:24 34
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025