ته‌نیا له‌مساڵدا 114 هه‌زار ئۆتۆمبێل هاورده‌ی كوردستان كراوه

رێژه‌ی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل بۆ كوردستان ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه
ساڵ دوای ساڵ ڕێژه‌ی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رزتر ده‌بێته‌وه و ته‌نیا له‌مساڵدا و له‌ماوه‌ی 8 مانگی رابردووی 2025 دا زیاتر له 114 هه‌زار ئۆتۆمبێل له وڵاتانی دیكه‌ی جیهانه‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له هه‌ر مانگێكی ئه‌مساڵدا زیاتر له 14 هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراون و تائێستاش واته له‌ماوه‌ی 8 مانگی رابردوودا زیاتر له 114 هه‌زار ئۆتۆمبێل گه‌یشتوونه‌ته خاكی هه‌رێمی كوردستان.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ی ڕوونكرده‌وه، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی هاورده‌ی كوردستان ده‌كرێن، زیاتر له وڵاتانی وه‌ك چین، ژاپۆن، كۆریا، ئه‌مریكا، ئه‌ڵمانیا، فه‌رنسا و به‌ریتانیان و له 8 مانگی رابردووش‌دا 500 مۆڵه‌تی دیكه‌ی بازرگانی دراوه به كۆمپانیاكان تا ئۆتۆمبێل هاورده بكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له ساڵی 2024 172 هه‌زار ئۆتۆمبێل هاورده‌ی كوردستان كرا و له ساڵی 2023دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 122 هه‌زار ئۆتۆمبێل هاورده كراون.