جیهان به‌ره‌و شه‌ڕی ئه‌تۆمی ده‌ڕوات

هۆشداری له چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ده‌درێت و خه‌ریكه جیهان به‌ره‌و شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی ئه‌تۆمی بڕوات
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان توانیوانه بگه‌ن به ئاستێكی به‌رزی چه‌كی ئه‌تۆمی و كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له داهاتوو جه‌نگی ئه‌تۆمی له جیهان ده‌ست پێبكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگه‌یاند، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دركی به‌وه كردووه، كه ئێران گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی به‌رزی پیتاندنی یۆرانیۆم و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی قووڵی دروستكردووه، چونكه به‌ر له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر پێگه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ئه‌و وڵاته ئه‌تۆمه‌كانی خۆی به‌ره‌و شوێنێكی دیكه گواستووه‌ته‌وه.
ناوبراو، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باس له‌وه ده‌كات، ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئه‌تۆمی له جیهان گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاستی خۆی به‌راورد به چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كه ئه‌مه‌ش به ته‌واوی مه‌ترسیداره و پێشهاتێكی نوێیه بۆ جیهان.