پایتەخت

سێیه‌م قه‌زا له‌ كوردستان بووه‌ خاوه‌ن كاره‌بای 24 كاتژمێری

 سێیه‌م قه‌زا له‌ كوردستان بووه‌ خاوه‌ن كاره‌بای 24 كاتژمێری
کورتە

رووناكی ده‌گه‌یه‌ندرێته‌ قه‌زای خه‌لیفان و به‌مه‌ش سێیه‌ك قه‌زا له‌ كوردستان ده‌بێته‌ خاوه‌ن كاره‌بای 24 كاتژمێری

دوای جێبه‌جێكردنی ڕێككاره‌كانی پڕۆژه‌ی ڕووناكی له‌ دوو قه‌زای هه‌رێمی كوردستان، ڕێككاره‌كانی جێبه‌جێكردنی دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری له‌ قه‌زایه‌كی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد.

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئەردەوان ئیبراهیم، بەرێوەبەری گشتی کارەبای سۆران ڕایگه‌یاند، له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی قه‌زای خه‌لیفان ده‌ستكراوه‌ به‌ دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری له‌ سنووره‌كه‌ و تا كه‌متر له‌ هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ زیاتر له‌ 9 هه‌زار هاوبه‌ش سوودمه‌ند ده‌بن له‌ پڕۆژه‌ی ڕووناكی و ده‌بنه‌ خاوه‌ن كاره‌بای 24 كاتژمێری.

 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، پلانێكی ورد و درێژ دانراوه‌ كه‌ له‌دوای قه‌زای خه‌لیفان تیمه‌كانی پڕۆژه‌ی ڕووناكی سه‌ردانی ناحیه‌ی وه‌رتێ و ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی ده‌كه‌ن و كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ سنووره‌كه‌ دابین ده‌كه‌ن.

 

جێی باسه‌، پڕۆژه‌ی ڕووناكی پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ و بڕیاره‌ تاكۆتایی ساڵی 2026 كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌رجه‌م شار و قه‌زا و ناحیه‌ و ناوچه‌ جیاوازه‌كان دابین بكات.

07 ئەیلوول 2025 16:13 19
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025