پایتەخت

ژینگه‌ پارێزێك له‌كاتی كووژانه‌وه‌ی ئاگر گیانی له‌ده‌ستدا

ژینگه‌ پارێزێك له‌كاتی كووژانه‌وه‌ی ئاگر گیانی له‌ده‌ستدا
کورتە

ژینگه‌ پارێزێكی خۆبه‌خش له‌كاتی كووژانه‌وه‌ی ئاگره‌ گه‌وره‌كه‌ی مه‌ریوان بریندار ده‌بێت و دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌دات

دوای ئه‌وه‌ی ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ شاری مه‌ریوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌وته‌وه‌ و ژینگه‌ پارێزێك له‌كاتی كووژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ بریندار ده‌بێت، ئه‌مڕۆ به‌هۆی سه‌ختی برینكه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.

 

ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه‌، ڕێبین گۆرانی کە بە شێوەی خۆبەخش هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانی مەریوانی دابوو و بە هۆیە چووبووە حاڵەتی کۆماوە، لە دوای دە ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا.

 

له‌ بڵاوكراوه‌كه‌ی هه‌نگاو هاتووه‌، ڕێبین گۆرانی بە هۆی ئاگرکوژاندنەوە بریندار ببوو، لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە گیانی لەدەست دا. ناوبراو خەڵکی گوندی ساوای سەر بە شاری مەریوان بوو.

 

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ڕێبین گۆرانی وەکو خۆبەخش لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوەی ناوچەی "هانەشێخان و دەرەوران" سەر بە مەریوان ڕووی دابوو، بریندار بووه‌ و له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه‌ ته‌ندروستی تێكچووه‌ و چووه‌ته‌ حاڵه‌تی كۆماوه‌.

05 ئەیلوول 2025 17:22 104
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025