خۆڵ ده‌بارێت و جه‌وه‌كه‌ش فێنك ده‌بێت

كه‌شوهه‌وا به‌ره‌و فێنك بوون ده‌روات و جه‌وه‌كه‌ی خۆش ده‌بێت، به‌ڵام سبه‌ی خۆڵ ده‌بارێت
ڕۆژ دوای ڕۆژ پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه و كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستانیش هۆشداری ده‌دات، له‌گه‌ڵ نزم بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما خۆڵبارینیش ده‌ست پێده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئاسمانی ئه‌مڕۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ 1-2 پلە نزم دەبێتەوە، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ش ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتى، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک، بەڵام لە ناوچەکانی باشووری هەرێم تۆزەکە زیاتر دەبێت .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان له چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، سبه‌ی ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سوک هەیە، لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان، تۆزەکە زیاترە و ئەگەری خۆڵبارین هەیە.
جێی باسه، به‌پێی بڵاوكراوه‌كه‌ی كه‌شناسی گه‌رمترین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مڕۆ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیانه و له‌دوای ئه‌ویشه‌وه كه‌ركووك و هه‌ولێر و سۆران دێن.
هەولێر : 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی
دهۆک : 39 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان 42 پلەی سیلیزی